مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی ، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر : سه‌رله‌به‌یانی 30 / 12 / 2010 به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعیدگرتكی ، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ، مامۆستا مه‌لا جلال خه‌یلانی ، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و ، به‌سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، له‌باره‌گای لق ، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق و ، به‌رپرسی ناوچه‌كانی سنوری لقی هه‌ولێر كۆبووه‌وه، به‌مه‌به‌ستی پێدانی چه‌ند ڕێنمایێكی پێویست ، له‌هه‌مبه‌ر پرسه ئاینی یه‌كان.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ، به‌ووردی تیشكی خسته سه‌ر پابه‌ندبوونی مامۆستایانی ئاینی به‌بڕیاره‌كانی یه‌كێتی زانایان و ، یه‌كهه‌ڵوێستی و ، یه‌كڕیزیان ، بۆئه‌وه‌ی زیاتر بتوانن ، خزمه‌ت به‌ئاین و ، خاك و ، ووڵات بگه‌ینن.
وه پێویسته له‌سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ركێشه‌یه‌ك ، كهپهیوهیست بوو به پرسه ئاینی یه‌كان ، به حه‌كیمانه‌و لێزانانه ، قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و ، به‌دوای چاره‌سه‌ری گونجاو‌دا بگه‌ڕێن ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربێت له ده‌ستی پیلان گێڕان و ، ناحه‌زانی میلله‌ته‌كه‌مان.
له‌پاشان جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر چه‌ند ڕێنمایێكی گرنگ كرده‌ووه ، به‌مه‌به‌ستی زیاتر كۆنتڕۆڵ كردنی پرسه ئاینی یه‌كان ، له‌سنووره‌كه‌یان .
له‌كۆتایشدا به‌رپرسی لق ، تیشكی خسته سه‌ر ئالیه‌تێكی نوێ بۆ ساڵی نوێ ، بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی گشت به‌شه‌كان .
له‌پاشان له‌دوای پێشنیاری ئاماده‌بووان ، كۆتا به دانیشتنه‌كه هێندرا.
|