مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی _ راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر : سه‌رله‌به‌یانی 30/12/ 2010 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، پێشوازی كرد له كاك حیدر به‌رپرسی لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان و ، شاندێكی یاوه‌ری .
كه سه‌ره‌تا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ،له‌دوای به‌خێر هاتنێكی گه‌رمیان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ،یه‌ك هه‌ڵوێست و،یه‌ك ده‌نگ بن و،هه‌ماهه‌نگیان له نێواندا هه‌بێت ،زیاتر ده‌توانن،خزمه‌ت به ئاین و،كۆمه‌ڵگا بگه‌ینن و،كۆنترۆلی هه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌لێنانه بكه‌ن كهبوونیان هه‌یه له نێو كۆمه‌ڵگادا.
بۆیه ئێمه وه‌كو یه‌كێتی زانایان هه‌موو كاتێك په‌یامی هه‌ماهه‌نگی و، پێوهكاركردنمان ، كردووته پیشه‌ی به‌رده‌وامی خۆمان و ، له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام ده‌بین و ، ده‌رگاشمان كراوه‌یه بۆ هه‌ر ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هتر .... بۆ پێوه كاركردن ، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت گه‌یاندن به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ، كۆمه‌ڵگاكه‌مان .
وه‌له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه شاندی لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی گه‌شه پێدانی قوتابیان ،وێڕای سوپاس و،پێزانینیان بۆ ئه‌م پێشوازیه گه رمه ، ڕۆل و،كاروچاڵاكیه‌كانی ئیستای لقی هه‌ولێری زانایانیان ،به به‌رز نرخاند و، به گه‌وره‌یان وه‌سف كرد. وه ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد ، كهلهبهرنامهی ئێمه‌دایه له‌مه‌ودوا ، كار‌و چاڵاكیه ئاینیهكانمان، به‌هه‌ماهه‌نگی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئه‌نجام بده‌ین .
|