مه‌لا سیدصدیق كه‌پرانی ، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر :
سه‌ر له‌به‌یانی 8 / 1 / 2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، له باره‌گای لق ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ستافی ناوچه‌كانی سنووره‌كه‌ی كۆبووه‌وه ، به‌مه‌به‌ستی پێدانی چه‌ند ڕێنمایێكی گرنگ و پێویست ، سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێمنی و ئارامی شه‌قامی كوردی و ، هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر دڵسۆزی خاك و ، ووڵاته‌كه‌مان و ، چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته هاتووه پێشه‌كان ، به شێوازی لێزانانه و ، حه‌كیمانه و ، دڵسۆزانه .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌بێت مامۆستایانی ئاینی زیاتر پابه‌ند بن ، به ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زانایان .
له‌پاشان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌ووه ، له‌مه‌ودا ئێمه وه‌كو یه‌كێتی زانایان ، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پێمان دراوه ، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایانه ده‌كه‌ین ، كه مینبه‌ره‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌غرازی سیاسی به‌كارده‌هێنن و ، به شێوه‌ی بی َ ئاگایی و ، یاخود به شێوازی ناڕاسته‌وخۆ پاڵپشتی له مهڕامهكانی پیلان گێڕان ده‌كه‌ن و ، موراجه‌عه‌ی یه‌كێتی زانایان ناكه‌ن .
بۆیه ئێمه ده‌ڵێن ئه‌ركی سه‌رشانی یه‌كێتی زانایانه ، كه به‌رگری له‌دین بكات و ، به وه‌ڵام بێت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بێ حورمه‌تیانه‌ی به‌رامبه‌ر دین ده‌كرێت ، به‌ڵام ده‌بێت به شێوازی حه‌كیمانه بێت ، نه‌ك به‌شێوازی توند ڕه‌وانه ، بۆیه ئێمه بێ ده‌نگ نابین له‌سه‌ر بێ حورمهتیهكان ، به‌ڵام به شێوازی حه‌كیمانه‌ی پێغه‌مبه‌ر [ د. خ] ڕوبه‌ڕووی كێشه‌و گرفته‌كان ده‌بینه‌وه ، بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین ، كه به‌بێ پرس و ڕاو ڕاوێژی یه‌كێتی زانایان ، هه‌نگاو مه‌نێن ، وهبێگومانیش به‌و شێوازه باشتر ده‌توانین ، وه‌ڵامی دوژمنانمان بده‌ینه‌وه .
|