له به‌رواری 7/12/2010 لقه‌كه‌مان لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانیان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی قه‌ڵادزه هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێكی
پڕ شكۆ له یادی هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان –دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵادزێ.
شایانی باسه: ئاهه‌نگه‌كه له كاتژمێر 9 وه تاكو كاتژمێر 11 ی پێشنیوه‌ڕۆی خایاند، كه تیایدا وتاری قائیمقامیه‌ت له‌جیاتی سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگا حكومی وحیزبیه‌كان خوێنرایه‌وه، دواتر وتاری ئه‌و قاف‌و وتاربێژی مزگه‌وته‌كه‌و وتاری لقی زانایانیش له‌لایه‌ن لێپرسراوی لقه‌وه پێشكه‌ش كران، وه چه‌ندین سرودو هۆنراوه پێشكه‌شكرا.
ئه‌مه‌و زۆربه‌ی داموده‌زگاحكومی‌وحیزبیه كان بروسكه‌ی پیرۆزباییان نارد‌و به‌ڕێزه‌وه بۆیان خوێنرانه‌وه‌و، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له موسوڵمانان به پیاو ئافره‌ت‌و منداڵانه‌وه ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون‌و، زۆرێكیشیان به هێنانی چوكلێت‌و شیرینی به‌شداریان كرد.
|