له به‌رواری 26/12/2010 به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردو لقی پشده‌رو ڕانیه‌و، به‌رپرسی لق‌و سه‌رجه‌م كارگێڕان‌و به‌رپرسی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان ئه‌نجامدرا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به خوێنده‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێكی قوڕئانی پیرۆز ده‌ست پێ كرا‌و، پاشان لێپرسراوی لق چه‌ند بوارێكی بارودۆخی ئیداری‌و په‌یوه‌ندیه‌كان‌و ڕێكخستن و دارایی تاوتوێ كرد‌و، زیاتر هانی زانایانی دا بۆ خزمهتو چاڵاكی زیاتر به ئاین‌و زانایان‌و نیشتیمان‌و، دواتر باس له چاڵاكیهكان كرا‌و، ئینجا ڕاپۆرتی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه‌و، پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌و داواكاریه‌كان خرانه ڕوو، وه له ڕاپۆرت دا تۆماركران، پاشانیش سه‌رپه‌رشتیاری لق له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر دوو خاڵ: ته‌زكیه‌ی نهفسو به‌خۆداچونه‌وه‌و، به‌هێزكردنی تواناكان له‌ڕووی زانست و ڕۆشهنبیریهوه.
شایه‌نی باسه كۆبونه‌وه‌كه پتر 2 كاتژمێری خایاند‌و، به سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێ هات.
|