یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی گه‌رمیان چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناوچه‌كه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/01/2011 : 13:54:29
قه‌باره‌ی فۆنت
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین - گه‌رمیان :
سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 7/1/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و، مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لق و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و، موحه‌ممه‌د مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕانی لق و، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌رده‌سور ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌تواو، مامۆستا مه‌لا هادی هیدایه‌ت پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگه‌وتی ئیمامی عه‌باس له‌ كه‌لار، له‌ دوو سه‌ردانی مه‌یدانی جیادا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سنوره‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

سه‌ره‌تا شاندی ناوبراو له‌ گوندی سه‌عداوای سه‌ربه‌ قه‌زای كه‌لار سه‌ردانی به‌ڕێز شێخ موحه‌ممه‌د شاكه‌لی كه‌سایه‌تی دیاری سنوره‌كه‌و وه‌زیری پێشوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی یان كرد‌و، لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز شێخ موحه‌ممه‌د شاكه‌لی زۆر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و، ده‌ستخۆشی له‌ زانایانی سنوره‌كه‌ كرد له‌ ئێستاو ڕابردوودا، كه‌ توانیویانه‌ خزمه‌تێكی به‌رچاو به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.

دواتر هه‌ر له‌ ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ شاندی ناوبراو له‌ ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ر به‌ قه‌زای كه‌لار به‌ڕێز شێخ موحه‌ممه‌د شێخ سڵێمانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌‌و، شایانی باسه‌ لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز شێخ موحه‌ممه‌د شێخ سڵێمان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی ستافی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ده‌ربڕی.