دوێنێ شه‌ممه رێكه‌وتی 8/1/2011 به‌ئاماده‌یی‌و سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هاوینه‌هه‌واری پیرمام، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌رێزان سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان‌و، جێگره‌كه‌ی‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و، وه‌زیرانی داد‌و ناوه‌خۆو ئه‌وقاف‌و، سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی په‌ڕله‌مان‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و سه‌رۆك‌و جێگری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، سه‌رۆك‌و نوێنه‌رانی فڕاكسیۆنه‌كانی ناو په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و، نه‌قیب‌و جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان‌و، راوێژكاری یاسایی سه‌رۆكی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك دوای به‌خێرهێنان‌و سوپاس كردنی ئاماده‌بووان، باسی له بارودۆخی ئێستای كوردستان كرد‌و، تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌رو بابه‌تی وروژێنراوی شه‌قامی كوردی‌و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مه‌به‌ست له‌م كۆبونه‌وه فراوانه گوێگرتنی بۆچوونه‌كانه، تا به‌یه‌كه‌وه رێ له درز كه‌وتنه یه‌كڕیزی كوردستان بگرین.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆك دوپاتیكرده‌وه كه: من بە یەك چاو سەیری هەموو لایەنەكان دەكەم ، من لە بەردەم خوا‌و میللەت سوێندم خواردووە و بە پێی یاساش من نوێنەرایەتی میللەت دەكەم.
دواتر به‌رێزیان تیشكی خسته سه‌ر بواری ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و را ده‌ربڕین له كوردستان‌و گوتی: رۆژنامەنووسی لە هەرێم ئازادە و لەو پەڕی ئازادیشدایە ، بەڵام ئەگەر یەكێك تەشهیر بە یەكێك یان لایەنێك بكات ، ئایا مافی ئەو یەكە یان ئەو لایەنە نییە سكاڵا دژ بەو كەسە تۆمار بكات؟ بوونی رای جیاواز شتێكی زۆر ئاساییە ، بەڵام بە مەرجێ ئەو را جیاوازییە نەبێتە هۆی دروستبوونی كەلێنێك كەوا لە ناحەزانمان بكات سوودی لێ وەربگرن، ئێمە دژی تەشهیركردنین بە ئایین ، ئایین شتێكی موقەدەسە و دەبێ هەموو كەس رێزی لێبگرێ و ئەو كەسەی تەشهیریش بە ئایین دەكات پێویستە بە توندترین شێوە بێتە سزادان ، ئەمەیش نەك هەر بۆ ئایینی ئیسلام ، بەڵكو بۆ ئایینەكانی دیكەشە.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: داوا لە پەرلەمان دەكەم بۆ هەر یاسایەك زاراوەی كوردی بە كار بێنێ واتە ئەو زاراوانە بە كار بێنێ كە خەڵك لێی تێ دەگەن ، نەك ئەوەی كە بیروبۆچوونی جیاوازی لەسەر دروست بكرێت وەكو وشەی ( جێندەر ).
پاشان به‌ڕێزیان رووی له زانایانی ئاینی كردوو گوتی: داوا لە زانایانی ئایینی دەكەم كەس رای خۆی بەسەر كەسانی دیكەدا نەسەپێنێ و لە خۆیەوە فەتوا نەدات، دەستەی فەتوا هەیە و ئەو دەتوانێ بڕیار بدات بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایانی ئایینی، مامۆستای ئایینی دەبێ رۆڵی ئامۆژگاری ببینێ و هەوڵبدات گیانی برایەتی و ئاشتی لە ناو گەلەكەماندا بچەسپێنێ چونكەكوردستان بە فرەنەتەوەیی ئایینیەكەی جوانە.
دواتر ده‌رگای گفتوگۆی كرایه‌وه‌و ئاماده‌بووان پێشنیار‌و بۆچوونی خۆیان پێشكه‌شكرد‌و، له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان گوتی:
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای سوپاسی زۆرمان بۆ گوێلێگرتنی به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك له ئێمه، ڕامانگه‌یاند كه یه‌كێتی زانایان هه‌رده‌م له هه‌وڵی به‌ره‌و پێشبردن‌و باشتركردنی دۆخی ئارامی كوردستاندایه‌و، وه‌ك زانایانی ئاینیش بڕوامان به یه‌كه‌وه‌ژیان‌و ته‌بایی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن سنوربه‌زێنی‌و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ئاین‌و دابی گشتی‌و سنور ده‌كرێ‌و، كه ناكرێ هه‌ڵوه‌سته‌مان له‌سه‌ری نه‌بێ‌و باسی لێوه نه‌كرێ، هیوامان وایه كه‌به گونجاوترین رێگه هه‌موو پشێوی‌و بێڕێزیه‌ك به هه‌وڵی گشت لایه‌ك چاره بكرێت. خۆشبه‌ختانه جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم پشتیوانی له داواكانمان كرد‌و، به سوپاسه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر پیرۆزی ئاین‌و به‌ها باڵا‌و دابه گشتیه‌كان كرده‌وه‌و،سه‌ركه‌وتووانه كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی پێهات. |