مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان :
سه‌ر له به‌یانی 6/1/2011 مامۆستا سه‌ید موسی مشاری، به‌رپرسی ناوچه‌ی مه‌خموری سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی ناوچه، له باره‌گای ناوچه پێشوازی كرد له به‌ڕێز حاجی سالار تێبینه‌ری ئه‌وقافی مه‌خمورو شاندێكی یاوه‌ری.
سه‌ره‌تا به‌رپرسی ناوچه وێڕای به‌خێرهێنانیان، زۆر سوپاسی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی مه‌خموری كرد، كه هه‌موو كاتێك له هه‌وڵی خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئاینی دان‌و، پاڵپشت‌و هاوكارن بۆ ده‌رخستن‌و سه‌ركه‌وتنی ناوچه‌كه‌یان‌و به‌ده‌م هاتنی داواكانیان.
وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئێمه دووپاتی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان ده‌كه‌ینه‌وه، به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و مامۆستایانی ئاینی، چونكه ئێمه‌و ده‌زگاكانی ئه‌وقاف ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.
دواتر له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حاجی سالار، به‌ناوی خۆی‌و شاندی یاوه‌ری زۆر سوپاسی كردن بۆ ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه‌و، ئه‌م متمانه‌یان به تێبینه‌رایه‌ته‌كه‌یان، وه جارێكی تر دووپاتی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و، یه‌كێتی زانایان كرده‌وه
|