دوای هێرشكردنه سه كڵێسایه‌كی قیبتیه گاوره‌كانی میسڕ له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه، زانایانی زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف به كۆده‌نگ ئیدانه‌ی هه‌ر كارێكی قێزه‌ونی له‌م جۆره‌یان كرد‌و، وێڕای كۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانی كردنی كه‌سایه‌تی‌و گه‌وره‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌كان له وڵاته‌كه (پاپا شنۆده)، له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش زانایان دوپاتیان كرده‌وه كه هه‌ر كاره‌ساتێكی ئه‌منی‌و ناخۆشیه‌كی له‌م جۆره روخساری ئیسلام ده‌شێوێنێت.
لای خۆیه‌وه دكتۆر موحه‌مه‌د ره‌ئفه‌ت ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی له ئه‌زهه‌ر، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی:
ئه‌و رووداوه‌ی به‌رده‌م كلێسای (قدیسین) كارێكی گێره‌شێوێنی ترسنۆكانه‌یه‌و، دووره له هه‌موو دابێكی ئاینی، به تایبه‌ت ئاینی پڕ له نه‌رمی‌و سۆزی ئیسلامی.
هه‌روه‌ها باڵوێز موحه‌مه‌د ریفاعه‌ی وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌زهه‌ر گوتی: ئه‌زهه‌ر به هه‌موو ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانیه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ساته ده‌كات‌و، به هیچ جۆرێك ناشێ كه‌سێك كه موسڵمانێكی كامڵ‌و عاقڵ بێت كاری وابكات‌و پێی ئاسایی بێت.
لای خۆیه‌وه‌یش ئیبڕاهیم نه‌جم، راوێژكاری موفتی میسڕ بۆ كاروباری راگه‌یاندن، رایگه‌یاند: كه له خوێنداری‌و كوشتنی به ناهه‌قدا، ئاینی پیرۆزی ئیسلام جیاوازی نه‌كردووه له نێوان ئاینزاكان‌و، خوێن هه‌ر خوێنه‌و، مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه له‌سه‌ر هه‌ر ئاینێك بێت‌و، پاراستنی گیان‌و سه‌لامه‌تی‌و ئاشتی پێگه‌و داخوازی سه‌ره‌كی ئیسلامه.
|