یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
به‌ریتانیا: له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا سه‌د هه‌زار كه‌س موسڵمان بوونه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/01/2011 : 09:31:55
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌پێی هه‌‌واڵێكی گۆڤاری (دایلی میل)ی به‌ریتانی، ته‌نها له‌ ما‌وه‌ی دوای كاره‌ساتی (11) سێپته‌مبه‌ره‌‌وه‌, كه‌ له‌ ساڵی 2001 ڕویدا تا ئێستا زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كه‌سی به‌ریتانی موسڵمان بوونه‌‌و نزیكه‌ی 70% موسوڵمانه‌كانیشی ئافره‌تن.

هه‌ر به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ زۆرینه‌ی ئافره‌ته‌كانیش له‌ ته‌مه‌نی 27 ساڵ به‌سه‌ره‌‌وه‌ن‌و له‌ ئافره‌ته‌ سپی پێسته‌كانن, هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌‌وه‌شی پشت ڕاست كرده‌‌وه‌, كه‌ ته‌نها به‌ما‌وه‌یه‌كی كورت دوای كاره‌ساتی (11) سێپته‌مبه‌ر نزیكه‌ی (60000) كه‌س موسڵمان بوونه‌‌و له‌ نێویشیاندا ئاماژه‌ به‌نا‌وی ( لورین بوپ) كرا‌وه‌, كه‌ ده‌بێته‌ خوشكی خێزانی تۆنی بلێر سه‌رۆك ‌وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا.

ئه‌مه‌ش دوابه‌د‌وای هه‌ست كردنی دانیشتوانی ئه‌‌و وڵاته‌ به‌نه‌رمی‌و ڕاستی ئه‌م دینه‌ پاكه‌ دێت.

به‌ پێی ئاماره‌كه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌, كه‌ ته‌نها له‌ ساڵی (2009) دا (5200) ژن‌و پیا‌وی به‌ریتانی به‌ ڕه‌سمی موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگه‌یاندو‌وه‌, هه‌ر له‌‌و ڕێژه‌یه‌شدا (1400)یان دانیشتووی شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیان‌و زۆرینه‌شیان ئافره‌تن‌و، ئێستا بوونه‌ته‌ باڵاپۆشێكی ته‌‌وا‌و، ته‌نانه‌ت (5%)ی ئه‌‌و ئافره‌تانه‌ نیقاب ده‌پۆشن, ئه‌مه‌ش گه‌‌وره‌یی ئیسلام ده‌رده‌خات‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌‌وه‌ی پاكترین په‌یامی خواییه‌ بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی.