یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
به‌شی كوردی ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر راپۆرتێكی كۆن زیندوو ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/01/2011 : 10:39:17
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌شی كوردی ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا میوانداری چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كوردستانی كردبوو، له‌وانه‌ مامۆستایانی ئایینی‌و چه‌ند نووسه‌ر‌و كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌ته‌كان، كه‌ تێیدا باسیان له‌ رۆڵی زانایانی ئایینی ده‌كرد، گوایه‌ له‌ دۆخێكی زۆر خراپ ده‌ژین له‌ كوردستانی ئێراق، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ دووباره‌ ده‌كرایه‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایان هێشتا دوو پاره‌چه‌یه‌‌و نه‌بۆته‌وه‌ یه‌ك رێكخراو، به‌مه‌ش ئه‌وان پاشكۆی حزبه‌كانن، هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌لایه‌كه‌وه‌، ئه‌م قسه‌یه‌ی ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ یه‌كێتی زانایان له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌می دا، هه‌ر دوو پارچه‌كه‌ یه‌كیان گرته‌وه‌.

سایتی زانایان په‌یوه‌ندی به‌ نووسینگه‌ی هه‌ولێر كرد، ئه‌وانیش رایانگه‌یاند: ئه‌و راپۆرته‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی زۆر كۆنه‌‌و نزیكه‌ی ساڵێكه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئێستا دووباره‌ بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.

مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی جه‌مال له‌ هه‌ولێر گله‌یی له‌ ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر كرد، كه‌ قسه‌كانی‌و ئه‌و‌و مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و راپۆرته‌ نزیكه‌ی ساڵێكه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و كاتی یه‌كێتی زانایان دوو پارچه‌ بوو، له‌وانه‌یه‌ قسه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاتی شیاو بووبێت، بۆ ئێستا ناشیاوه‌، بۆیه‌ به‌ڕاستی گله‌ییمان هه‌یه‌، كه‌ دۆخه‌كه‌ زۆر گۆڕاوه‌، كه‌چی هه‌ر هه‌مان شته‌ كۆنه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.