راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه:
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌مه 6/1/2011 كاتژمَیر 30/3 پاش نیوه‌رۆ، لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان ئێواره كۆڕێكی بۆ یادی 29 ساڵه‌ی شه‌هیدكردنی مامۆستا مه‌لا ئیبراهیم سپیگره‌یی به‌رپرسی یه‌كه‌می ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان له ساڵی 1970 تا 1975 له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری ساز كرد.
سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌حسین به‌رپرسی لقی شه‌قڵاوه له وته‌یه‌كیدا ئاماده‌بوانی به‌خێرهێناو، دواتر هه‌ریه‌كه له به‌رێزان مام حاجی ره‌سول فه‌قی نوێنه‌ری ده‌زگای ئه‌یلول و، مامۆستا مه‌لا سابیر كارگێڕی لقی شه‌قڵاوه‌و، مامۆستا مه‌لا خالید فرێزی هاورێیانی سه‌نگه‌ری مامۆستا، باسیان له یاده‌وه‌ریه‌كانیان له‌كه‌ڵ مامۆستا كرد، دواتر به‌رێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه حاجی زرار له وته‌یه‌كیدا باسی له رۆلی ئه‌رێنی زانایانی سنوری شه‌قڵاوه كرد‌و، رۆلی ئه‌وانی به‌رز نرخاند، له كۆتاییدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا شه‌كیب كوڕی مامۆستای شه‌هید، وتاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و سوپاسی ئاماده‌بوونی میوانانی كرد.
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئاینی‌و كه‌سایه‌تی‌و پیاوماقوڵان‌و دام‌و ده‌زگاكانی حزبی و حكومی ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوون.
|