گۆرانیبێژی (ڕاپ)ی ناوداری ئه‌مه‌ریكی (ناپلیۆن) كه خۆی ناوی (شاپیز) هو، 9 ساڵ به‌ر له ئێستا موسڵمان بووه‌و وازی له گۆرانی گوتن هێناوه، دوێنێ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 10/1/2011 له ئه‌مسته‌ردام بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند:
وێڕای ناوبانگ‌و جه‌ماوه‌رو پاره‌و كۆشكی زۆرم به‌هۆی كۆنسێرتو گۆرانیه‌كانم له سه‌رده‌می به‌ر له موسڵمان بوونم، به‌ڵام ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی 9 ساڵ به‌سه‌ر موسڵمانیهتیم، هه‌ست به ئارامی‌و دڵخۆشیه‌كی بێ ئه‌ندازه ده‌كه‌م، كه ته‌نها ئیسلام پێی به‌خشیوم.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی:
وامده‌زانی ئارهزووبازیهكانی دونیا خۆشی‌و به‌خته‌وه‌ریه، به‌ڵام ئێستا له خۆشی راستهقینهدامو، هه‌ست به‌ڕێز گه‌وره‌یی خۆم ده‌كه‌م.
شایانی باسه: ئه‌م له‌وه‌ته‌ی موسڵمان بووه، ناوی خۆی كردوه‌ته: (موتا یاسین شاپیز) و، له جیاتی گۆرانی گوتن ئێستا وه‌ك بانگخوازێك به وڵاتانی دونیادا دهگهرێتو، وتاری ئاینی پێشكه‌ش به موسڵمانان.
|