دوێنێ شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كودستان به‌ڕێكه‌وت بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی گفتوگۆی ئایینه‌كان.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی (15/1/2011) شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له هه‌ولێره‌وه به‌ڕێكه‌وت بۆ نه‌جه‌ف به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆی ئایینه‌كان، كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی عێراق له نه‌جه‌ف ده‌یبه‌ستێت، شاندی یه‌كێتی زانایان پێكهاتووه له سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و شێخ موراد شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی، بڕیاره كۆنگره‌كه چوار رۆژ بخایهنێتو، هه‌روه‌ها له كوردستان هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و وه‌زاره‌تی ئهوقافو یه‌كێتی زانایان پشكداریان كردووه. |