یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی سۆران له‌گه‌ڵ زانایانی خه‌لیفان كۆده‌بێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/01/2011 : 04:23:49
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
سه‌رله‌ به‌یانی رۆژی 15/1/2011 شه‌ممه‌، شاندێكی لقی سۆران كه‌ پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مه‌لامسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید‌و، مه‌لا خدر خه‌لیفانی كارگێرانی لق، سه‌ردانی ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایانیان كردو له‌لایه‌ن مه‌لا موسڵح سرێشمه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌‌و، كارگێرانی ناوچه‌كه‌‌و مامۆستایانی ئاینی خه‌لیفان به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ ناوی لقی سۆران، تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی رۆلی مامۆستایانی ئاینی له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان‌و، پێگه‌ی زانایانی به‌رز نرخاندو به‌ پێویستی زانی كه‌ زانایان له‌ ئاست مه‌سئولیه‌تی خۆیان دابن، هه‌روه‌ك چۆن هه‌میشه‌ خه‌مخۆری گه‌له‌كه‌یان بوونه‌، ئه‌مرۆش به‌هه‌مان رۆحیه‌ته‌وه‌ له‌خزمه‌ت ئه‌من وئارامی وڵاته‌كه‌یان دابن‌و، له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك وئامۆژگاریكردنیان ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستنه‌وه‌و بوارنه‌ده‌ن باری ئارامی ئاسایشی كوردستان بشێوێنرێ‌.

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان پشتیوانی خۆی ولقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان له‌و سنوره‌دا دوپاتكرده‌وه‌و، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌مووهاوكاری وپاڵپشتیه‌كی زانایان كرده‌وه‌.
دواتر شانده‌كه‌ قوتابخانه‌ی ئاینی ناحیه‌ی خه‌لیفانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، بووه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵی به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان وقوتابیانی قوتابخانه‌كه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆقوتابیان خواست .


هه‌رله‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا شانده‌كه‌ لێژنه‌ ناوچه‌ی خه‌لیفانی پارتی به‌سه‌ركرده‌وه‌وله‌لایه‌ن به‌رپرس وكارگێرانی ناوچه‌ كه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

له‌دیدارێكدابارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان وناوچه‌كه‌ تاوتوێ كراو، به‌ بایه‌خه‌وه‌ باس له‌رۆلی كارای مامۆستایانی ئاینی كراو، هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌شدا هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نێوانیان بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان دوپاتكرایه‌وه‌ .

له‌كۆتایشدابه‌رپرس وكارگێرانی ناوچه‌كه‌ دووباره‌ خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌و لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان ده‌ربڕی .