سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 12/1/2011 شاندێكی ناوچه‌ی ديانای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێك هاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا یونس گرتكی به‌رپرسی ناوچه‌و، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڕه‌حمان سیتكانی‌و، مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌دو، مامۆستا مه‌لا بارزان ئه‌ندام‌و كارگێڕانی ناوچه، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ست به‌كاربوونی به‌ڕێز مامۆستا شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ، وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی8ی سۆرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرس‌و ئه‌ندام‌و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازیان لێكرا.
له‌دیدارێكدا شاندی زانایان خۆشحاڵی‌و پشتیوانی خۆیان بۆ ناوبراو ڕاگه‌یاند‌و، لای خۆشیه‌وه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند زۆر سوپاسی سه‌ردان و هه‌ڵوێسته‌كه‌یانی كرد.
|