یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وتارخوێنی شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/01/2011 : 04:27:21
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سه‌ید سدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 13/1/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌باره‌گای لق له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك وتارخوێنی ناو شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌ بۆ تاوتوێ‌ كردن‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ خه‌ریكه‌ ڕوو له‌زیاد بوون ده‌كات له‌ نێوان مامۆستایانی ئاینی‌و هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌نووسان.

سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق، زۆر به‌ وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵی مامۆستایانی ئاینی به‌تایبه‌تی وتارخوێنان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی بۆ شه‌قامی كوردی، چونكه‌ هه‌موو كاتێك مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌ ، له‌پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان و، پارێزگاری كردن له‌هه‌موو به‌ها به‌نرخه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان‌و، دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ مامۆستایانی ئاینی ده‌بێت به‌ شێوازی حه‌كیمانه‌ی خۆیان، ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان‌و بنبڕكردنیان، بێ‌ به‌دی كردنی مه‌ڕامی شه‌خسی و سیاسی.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی گوتی: ئه‌وانه‌ی مامۆستاینی ئاینی و ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كه‌نه‌ مه‌رسه‌د، بێگومان ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایان قه‌بوڵ ناكه‌ین و، به‌ یاسایی كار بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌كه‌ین‌و، حكومه‌ت‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان لێ‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی هه‌بێ‌ له‌ نێو زانایانی ئاینی، به‌تیبه‌ت له‌كات و ساتێكی ئاوادا، چونكه‌ بێگومان باشتر ده‌توانین چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین و، به‌رگری له‌ ئاین و، مامۆستایانی ئاینی بكه‌ین، به‌ڵام خوانه‌خواسته‌ له‌ نه‌تیجه‌ی بێ‌ ئاگاییمان له‌یه‌كترو دابڕانمان، كێشه‌كان گه‌وره‌ترو زه‌قتر ده‌بن و، چاره‌یان ناكرێت‌و، زیاتریش بێ‌ حورمه‌تی ده‌كرێت‌و، ده‌می ناحه‌زانمان به‌رامبه‌رمان ده‌كرێته‌وه‌.

داوا له‌ مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌ین ڕۆحی لێبوورده‌یی و برایه‌تی و ، پێكه‌وه‌ ژیان به‌رجه‌سته‌ بكه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ك پیشه‌ی به‌رده‌وامی مامۆستایانی ئاینی.
پاشان له‌ دوای ڕاوسه‌رنجی ئاماده‌بووان، كۆمه‌ڵێك شتی گرنگ و پێویست و پێشنیاركراو بڕیاڕیان له‌سه‌ردرا ، به‌ ئالیه‌تێكی گونجاو و شیاو، بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ ئاینی یه‌كان.

شایانی باسه‌ به‌ڕێز شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ته‌له‌فزیۆنی قه‌ڵات ڕایگه‌یاند:

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ وتارخوێنه‌ ناوداره‌كانی ناوشاری هه‌ولێربوو، شتی زۆر پێویست و گرنگ تیشكی خرایه‌ سه‌ر‌و، ئاڵوگۆڕی ڕاكانمان كرد‌و، ده‌ره‌نجام گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت مامۆستایانی ئاینی زیاتر هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان و، به‌شێوازی گونجاو وحه‌كیمانه‌یان ڕوبه‌ڕووی كێشه‌كان ببنه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی باشتر بتوانین وه‌ڵامی ناحه‌زان بده‌ینه‌وه‌‌و، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و، ڕۆلی ئه‌رێنی ببینین له‌نێو كۆمه‌ڵگاكه‌مان.

ئه‌مه‌و به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمود فه‌قێ‌ وتارخوێنی مزگه‌وتی عوسمانی كوڕی عه‌ففان له‌شاری هه‌ولێر، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ڕایگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند:

وێڕای ده‌ستخۆشیمان له‌ یه‌كێتی زانایان، له‌هه‌مبه‌ر به‌وه‌ڵام هاتنی له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و مامۆستایانی، ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێم كه‌: ده‌بێت ئارامی كوردستان شوكرانه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و، پارێزگاریشی لێ‌ بكه‌ین، بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه‌ .

پاشان مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن قادیانی وتارخوێنی مزگه‌وتی قازی محمد له‌شاری هه‌ولێر، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند:

هیوادارین ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ وتارخوێنان به‌رده‌وامی هه‌بێت ، بێگومان ئه‌و پێشنیارو ڕێنماییانه‌ی كه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌دا باسی لێوه‌كران، به‌روبوومی باشی ده‌بێت.

له‌پاشان ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر خه‌مخۆری مامۆستایانی ئاینی كرده‌ووه‌ ، به‌رامبه‌ر ئاین و ، خاك و هاوڵاتیان‌و، له‌كۆتایشدا داوای له‌ گشت چین و توێژه‌كان كرد، كه‌ به‌گیانی برایه‌تی‌و لێبوورده‌یی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌كتردابكه‌ن