لەكاتێكدا رۆژی 16/1/2011گەورە رۆشنبیر و عەلامەی زانستە ئیسلامیەكانی شیعە (سامی بەدری ) لەلێكۆڵینەوەكەی خۆیدا لەكۆنگرەی نێودەوڵەتی گفتوگۆی ئاینەكان لەشاری نەجەف رایگەیاند كەوا كەشتیەكەی نوح لەجێگایەكی نزیك شاری نەجەف گیرساوەتەوە و مرۆڤایەتی سەرلەنوێ لەخاكی نەجەفەوە سەری هەڵداوەتەوە و دواتریش نوێنەری موقتەدا سەدر لەكۆنگرەكە و سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعە و چەند زانایەكی ئاینی شیعە پشتگیری لەقسەكانی (سامی بەدری) كرد، مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و و سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆی ئایینه‌كان، هەڵگری بڕوانامەی ماجستێر لەلێكۆڵینەوەكەی خۆیدا كە لەهەمان رۆژ و هەمان كۆنگرە پێشكەشی كرد، وەڵامی بۆچونەكەی شێخ سامی بەدری و زانایانی شیعەی دایەوە و بەچەندین بەڵگە دوپاتی كردەوە كە كەشتیەكەی نوح لەشاخی جودی باكوری كوردستان گیرساوەتەوە، دوای ئەم لێكۆڵینەوەی مامۆستا مەلا عەبدوڵا هیچ زانایەكی شیعە كۆمێنت و رونكردنەوەی نەدا.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدولا سه‌رۆكی زانایان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: زۆرمان به‌لاوه سه‌یر بوو، كه ئه‌و رووداوه‌ی به پێێى هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لمێندراوه، به‌وه‌ی جودی ده‌كه‌وێته سه‌ر خاكی كوردستان، كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه ئه‌و براده‌ره ده‌یه‌ویست، پێمان بڵێت: جودی واته خاكی نه‌جه‌ف، بۆیه ئێمه زۆر به روونی وه‌ڵاممان دایه‌وه، كه تا ئێستاش شوێنه‌واری كه‌شتیه‌كه دیاره‌و، هه‌روه‌ها گوندێكی لێیه به ناوی ئه‌و هه‌شتا كه‌سه‌یه، كه له ناو كه‌شتیه‌كه‌ی نوح پێغه‌مبه‌ر بوونه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دیكه.
شایانی باسە (سامی بەدری) جگە لەوەی سەرۆكی دەستەی بەرێوەبردنی كۆنگرەی نیودەوڵەتی گفتوگۆی ئاینەكانە كە رۆژانی 16-18ی ئەم مانگە لەشاری نەجەف بەرێوەدەچێت،یەكێكە لە گەورە زانا و بیرمەندە سیاسیەكانی حەوزەی عیلمی نەجەف و زیاتر لە 100كتێب و دەیان لێكۆڵینەوەی هەیە.
|