یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: له‌ ماوه‌ی 7 ساڵدا، ژماره‌ی زانایانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ وڵاتانی ئیسلامی دوو ئه‌وه‌نده‌ زیادی كردووه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/01/2011 : 04:43:26
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونێك كه‌ رێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی پێیهه‌ڵساوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌: كه‌ رێژه‌ی زانایان‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ وڵاتانی ئیسلامی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه‌.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003 وه‌ تائێستا، له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان ژماره‌و رێژه‌ی زانایان‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوو ئه‌وه‌نده‌ زیادی كردووه‌، به‌ جۆرێك كه‌ بۆ هه‌ر ملیۆن كه‌سێك 700 زانای به‌رده‌كه‌وێ‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ تا ساڵی 2003 بۆ هه‌ر ملیۆن كه‌سێك ته‌نها 250 زانای به‌رده‌كه‌وت.

شایانی باسه‌: ئه‌وه‌ی له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ زیاتر مایه‌ی سه‌رنجه‌، زۆربوونی رێژه‌كه‌یه‌ له‌ ماوه‌ ته‌نها 2 ساڵی رابروودا، چونكه‌ به‌ر له‌وه‌ رێژه‌كه‌ تا ئاستێك به‌رزی به‌خۆیه‌وه‌ بینیبوو، به‌ڵام له‌م 2 ساڵه‌ی دواییدا رێژه‌كه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ به‌رزبۆته‌وه‌.