مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی ، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر :
سه‌رله‌به‌یانی 15 / 1 / 2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، به‌یاوه‌ری مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی ، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی سنووری ناوچه‌ی چواری هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كۆبووه‌وه .
سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لا ئه‌مجه‌د مه‌لا كه‌ریم ، به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری هه‌ولێر ، به‌ناوی خۆی و ، سه‌رجه‌م مامۆستایانی سنووره‌كه‌ی ، به‌خێر هاتنێكی گه‌رمی به‌رپرسی لق و ، یاوه‌ره‌كه‌ی كرد .
له‌پاشان به‌رپرسی لق ، زۆر به‌ووردی ئاماژه‌ی به یه‌ك ده‌نگی و ، یه‌ك ڕه‌نگی و ، یه‌ك هه‌ڵوێستی مامۆستایانی ئاینی كرده‌ووه ، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به ئاین و ، نیشتیمان و ، كۆمه‌ڵگاكه‌مان .
هه‌روه‌ها باسی له‌و گرژیهو ناكۆكیه‌ی ، چه‌ند ڕۆژه‌ی نێوان هه‌ندێك ووتاربێژان و ، نووسه‌ران و ، ڕۆژنامه‌نووسان كرده‌ووه ، كه خه‌ریكه ده‌بێته سیراعێكی فیكری و ، سیاسی له‌نێوانیان ، كه هیچ خزمه‌تێكیش به بهرژهندیه باڵاكانی ئاینیمان و ، نه‌ته‌وه‌ییمان ناگه‌یێنێت ، بۆیه ده‌بێت مامۆستایانی ئاینی هه‌وڵی چڕترو ، باشتر بده‌ن ، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه نا هه‌مواره .
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی ووته‌كانیدا : ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌ووه ، كه‌مامۆستایانی ئاینی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌رزن ، له‌نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ، بۆیه ده‌بێت زیاتر ههشیار بن ، كه‌چۆن ئه‌دای شته‌كان ده‌كه‌ن و ، وه‌چۆن ڕووبه‌ڕوی كێشه‌و گرفته‌كان ده‌بنه‌وه ، بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئارامی و ، ئاسایشی هه‌رێمه‌كان ، بقهرهو ئاقارێكی خراپ نه‌ڕوات و ، وه رێگا نه‌ده‌ین دوژمنانی میلله‌ت و ، ئاینیشمان تیری ژه‌هراوییان له‌ئه‌زموونه پڕ شكۆیهكهمان بده‌ن و ، ئه‌زمونه‌كه‌مان بشێوێن و ، به‌شێوازیكی نه‌گونجاو بهجبهان نیشان بده‌ن .
هه‌روه‌ها له كۆتایی ووته‌كانیدا : ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌نابێت ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كانیش ، مینبه‌ره پیرۆزه‌كانی مزگه‌وته‌كان ، به‌كاربهێنن ، بۆ مه‌به‌ست و ئه‌غرازی شه‌خسیان ، به‌ڵكو ده‌بێت ڕوحی ته‌ساموح و ، برایه‌تیان هه‌بێت ، كه ئه‌مه پیشه‌ی به‌رده‌وامی مامۆستایانی ئاینی بووه .
وه‌ئێمه‌ش له‌یه‌كێتی زانایان ، به‌هێچ جۆرێك ڕێگا ناده‌ین ، له‌ژێر هه‌ر چه‌ترو ، به‌هه‌ر بیانوێك ، بێ حورمه‌تی به‌رامبه‌ر ئاین و ، مێزه‌ری سپی مامۆستایانی ئاینی بكرێت ، به‌ڵام بێگومان به‌شێوازی سه‌رده‌میانه‌و ، یاساییانه ، په‌یامی قه‌بوڵ نه‌كردنمان ڕاده‌گه‌ینین .
|