یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقاف وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چۆمان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/01/2011 : 08:02:41
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:

به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌ له‌به‌رێزان مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید پێكهاتبوو، سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 13/1/2011 پێنجشه‌ممه‌ سه‌ردانی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمانیان كرد,



له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان به‌رێز مه‌لا یوسف احمد حمدامین چۆمانی باس له‌كاروچاڵاكی‌و خزمه‌تكردنی زانایانی سنوره‌كه‌ كراو، هه‌ماهه‌نگی نێوان وبه‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی ئه‌وقاف ویه‌كێتی زانایانی سنوره‌كه‌ له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی پێگه‌ی مامۆستایانی ئاینی ومزگه‌وته‌كان بووه‌ ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه‌و، ته‌ئكید له‌سه‌ر پشتگیری‌و پاڵپشتیكردنی زانایان كرایه‌وه‌‌و، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی وپاراستنی ئه‌زموونی كوردستان كرده‌وه‌و، دانیشتنه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ كۆتایی هات.



دواتر به‌یاوه‌ری تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان، شانده‌كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چۆمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له‌لایه‌ن دكتۆر ئیسماعیل یوسف به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چۆمان به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.



له‌دانیشتنێكدا رۆلی وتاربێژوو مامۆستایانی ئاینی به‌گشتی به‌رزنرخێنراو، جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی لایه‌نی ته‌ندروستی هاوڵاتیان كرایه‌وه‌‌و، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سوپاس وپێزانینی خۆی ئاراسته‌ی مامۆستایانی ئاینی كرد له‌هه‌مبه‌ر به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونیان وهاریكاری كردنی به‌رێوه‌به‌راتی وفه‌رمانگه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌مه‌ڕ هۆشیاری وئاگاداركرنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ روودانی نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كان‌و، هاندانی خه‌ڵك له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینی بۆ خۆپاراستن له‌ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌كان به‌گرنگ وه‌سف كردو، هیوای خواست كه‌ هه‌موولایه‌ك هاوكاری یه‌كتربن بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی ته‌ندروستی و له‌شساغی هاوڵاتیانی كوردستان.



له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ناوی زانایان‌و شانده‌كه‌، له‌وته‌یه‌كیدا ئه‌و خزمه‌ته‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی زانایانی ئاینی له‌گه‌ڵ دام وده‌زگاكانی حكومی به‌ئه‌ركی خۆیان زانی وته‌ئكیدی له‌سه‌ر زیاتر به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان كرده‌وه‌ودانیشتنه‌كه‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ كۆتایی پێهات.