دوای ئه‌وه‌ی له ژماره (23) رۆژنامه‌ی (بزاو) شیعرێكی بڵاوكرده‌وه، كه ده‌رهه‌ق وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، له ناونیشانی شاعیره‌كه نووسرا بوو (شیعری مه‌لا جه‌عفه‌ری چۆمانی -سۆران)، به‌ڕێز مه‌لا جه‌عفه‌ر چۆمانی له لێدوانێكیدا ره‌تی كرده‌وه، كه ئه‌و هیچ شیعرێكی له‌سه‌ر وه‌زیر نووسسی بێت، به‌ڵكو قه‌ت هیچ بابه‌تێكی له‌سه‌ر له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاونه‌كردۆته‌وه، داواشی كرد، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌ی بزاو روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاونه‌كاته‌وه، له به‌رامبه‌ر ته‌شهیرپێكردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه تۆمار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌قینه ده‌ركه‌وێت، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه سووكایه‌تی به پیشه‌ی پیرۆزی رۆژنامه‌ڤانی نه‌كرێت.
له دوا ژماره‌ی بزاو، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، كه هه‌ڵه بووه، ئه‌و (مه‌لا جه‌عفه‌ر چۆماخی) یه نه‌ك (چۆمانی) بۆیه داوای لێبووردن له مه‌لا جه‌عفه‌ر چۆمانی ده‌كات.
جێی باسه ماڵپه‌ڕی زانایان په‌یوه‌ندی به به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی سۆرانی زانایان كرد، مه‌لا ره‌سول سیتكانی ته‌ئكیدی كرده‌وه، له سنووری سۆران هیچ مه‌لا جه‌عفه‌رێكمان نییه له بواری شیعر‌و نووسینه‌وه بنووسێت، بۆیه ئه‌و جه‌عفه‌ره به هه‌ر نازناوێكه‌وه بێت، ئه‌وه له سنووری سۆرانه‌وه نییه، وه‌ك رۆژنامه‌ی بزاو نووسیه‌تی، كه دیاره له دوا نووسین ناوی سۆرانیان لابردووه. |