مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن به بۆنه‌ی 12مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردستان tv ) شاندێكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوو له: به‌ڕێزان مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سهعیدو، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی‌و، مه‌لا وه‌لی ئه‌حمه‌د دری‌و، مه‌لا ره‌سول سیتكانی كارگێرانی لق، سه‌ر له به‌یانی رۆژی 17/1/2011 دووشه‌ممه، سه‌ردانی نوسینگه‌ی (كوردستان tv) یان كرد له سۆران‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی نووسینگه‌كه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا وێڕای پیرۆزباییكردن به‌وبۆنه‌وه له‌لایه‌ن به‌رسی لقه‌كه‌مان، له وته‌یه‌كیدا به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به ناوی لق‌و ئه‌وقافی سۆران كاروچاڵاكیه‌كانی نوسینگه‌ی سۆرانی (ktv) له رووی روماڵكردن وگه‌یاندنی راستیه‌كان وپهخشكردنی رووداو و هه‌واڵه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆرانی به‌رز نرخاند‌و، هیوای خواست یادی دامه‌زراندنی ئه‌وكه‌ناڵه ببێته هۆكاری زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی بواری راگهیاندنو، هه‌وڵ بدرێ به‌رنامه‌ی تازه‌و كاری هونه‌ری جوانتری راگه‌یاندن پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكرێ، هه‌روه‌ها سوپاسی نوسینگه‌كه‌ی كرد بۆ ئاماده‌بوونیان له كاروچاڵاكی وبۆنه ئاینیه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی وهاوكاریهی له‌نێوان لقی سۆران ونوسینگهكهدا هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رپرسی نووسینگه، به‌ڕێز موحهمهدحاجی كه‌ریم به ناوی ستاف وكارمه‌ندانی نووسینگه، سوپاسی هه‌لوێست وپاڵشتی وهاوكاری لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان وئه‌وقافی سۆرانی كرد، كه هه‌میشه به‌ده‌نگیانه‌وه هاتوون و هاوكاربوونه بۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌ئاین و زانایانه‌وه.
ئه‌مه‌و له كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
|