ڕۆژی 12/1/2011 كاتژمێر11ی سه‌ر له‌به‌یانی لقه‌كه‌مان پێشوازی له خاتوو (كه‌لسوم) لێپرسراوی ئۆفیسی ڕانیه‌ی سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی ژنان، له‌گه‌ڵ خاتوو (مریه‌م) ی هاوكاری كرد، كه بۆ چه‌ند بابهتو مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌نوكه‌یی سه‌ردانی لقیان كردبوو، به تایبه‌تیش كێشه‌یه‌ك كه له گوندی تیتۆكه له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ف ڕویدابوو.
له درێژه‌ی دانیشتنێكدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك كه‌ئاراسته‌ی مامۆستایانیان كرد، وه‌ڵام درانه‌وه، پاشان زانایان باسیان له‌وه‌كرده‌وه، كه هه‌ندێك مه‌سه‌له وێڕای هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی، ده‌بێ سه‌تر بكرێ به‌تایبه‌تیش كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
شایانی باسه: دانیشتنه‌كه زیاتر لهكاتژمێرێكی خایاند‌و، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
|