لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تاكو ئێستا به‌رده‌وام لیژنه‌ی تایبه‌تی فه‌توای سه‌ر به خۆی هه‌بوو ه،كه هه‌ستاوه به چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه شه رعیه كانی ناو چه‌ی بیتوێن ، به‌ڵكو زۆرجار هی پشده‌ریش به‌به‌ری مه‌رگه و بناری قه‌ندیل ودۆلی شاورێ وخۆشناوه‌تیشه‌وه ، كه‌هه‌ندێ جار هه‌فته‌ی دوو جار دانیشتوون وه‌ئێستاش هه‌موو سێ شه‌مه یه‌ك دانیشتن به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه به خۆشحاڵیه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ئه مانیش هه‌ر جێگایه‌ك پێویست بكات بۆ سوڵح و سه‌ره خۆشی و سه‌ردانی نه خۆش ده چن بۆ ئه م شوێنه‌وسه‌ردانیانده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پوخته‌ی ئه‌م چالاكیانه‌ن كه ئه‌م لیژنه‌یه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌نجامی داون كه‌له‌م خاڵانه خۆی ده بینێته‌وه:
1ـ له‌به‌رواری 5/10/2010تاكو28/12/2010به‌ڕێژه‌ی 24 حاڵه‌تی لێك جیابونه‌وه مان هه‌بووه.
2ـ پێنج حاڵه‌تی دابه‌شكردنی میرات مان هه بووه.
3ـ حه‌وت حاڵه‌تی چاره سه‌ر كردنی كێشه‌ی جیاواز مان هه بووه.
4ـ یه‌ك حاڵه‌تی نه زركردن مان هه‌بووه.
5ـ له مانگی نۆش چه‌ندین ته‌ڵاق هه‌بووه ، وێڕای چاره سه‌ركردنی (25)حاڵه‌ت كه‌ئاشت كراونه‌وه‌وچاره‌ی باشیان بۆ دانراو ه.
ئه‌مه‌و چه‌ندین كاری خێری تریش كه‌به‌وردی باس نه‌كراون.
|