له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی شه‌رقئه‌لئه‌وسه‌ت راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ی نه‌جه‌ف بڵاوكردۆته‌وه، تێیدا له زاری چه‌ند ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكی ئێراقه‌وه، ره‌خنه له كاری كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆی ئایینه‌كان له نه‌جه‌ف بگرن، چونكه پێیان وایه ده‌بوو كار بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی ئایین‌و مه‌زه‌به جیاوازه‌كان بكه‌ن، چونكه سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره‌كه سامی ئه‌لبه‌دری له بابه‌تێكیدا هاتووه باس له‌وه ده‌كات، كه مه‌به‌ست له‌و جودیه‌ی له قورئان هاتووه نه‌جه‌فه، كه ئه‌وه‌ش وایكرد، به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایانی كوردستان‌و سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و، چه‌ندین به‌ڵگه‌ی خسته روو، كه چیای جودی له كوردستانه‌و، ئاماده‌شین ئه‌و شانده ببه‌ین، تا به چاوی سه‌ر چیای جودی ببینن، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانایان به به‌ڵگه‌وه قسه‌كانی به‌دری ره‌تكردنه‌وه، هیچ له ئاماده‌بووان قسه‌ی دیكه‌یان له‌سه‌ر نه‌كرد‌و، بێ ده‌نگ بوون.
|