راگه‌یاندنی لق:
رۆژی دوشه‌ممه ڕێکه‌وتی 17/1/2011 لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان به‌رپرس‌و كارگێڕانی لق، پێشوازیان کرد له شاندێکی باڵای مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی شاره‌زووری کۆمه‌ڵی ئیسلامی، که پێک هاتبون له به‌رێزان مامۆستا عه‌بدوڕه‌حمان عه‌بدوڕه‌حیم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند‌و، کاک به‌هائه‌دین‌و کاک که‌مال کارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند‌و، کاک هه‌ژار به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌یدسادق‌و، کاک خه‌لیل حه‌سه‌ن کارگێڕی ناوچه‌ی سه‌ید سادق.
له دانیشتنێكدا كه نزیكه 2 کاتژمێری خایاند، وێڕای پیرۆزباییکردن له ستافی نوێی لقمان، به‌رێزیان به‌ڵێنی هه‌ماهه‌نگی‌و هاوکاریان دوپاتكرده‌وه‌و، ڕۆڵی زانایان وبه‌رنامه‌ی کاری زانایان به‌رز سه‌یر كرا.
|