راگه‌یاندنی لق:
رۆژی یه‌کشه‌مه رێکه‌وتی 16/1/2011 شاندێكی باڵای لقی شاره‌زوور، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرس لق‌و جێگره‌كه‌یی‌و كارگێڕانی لق، سه‌ردانی شاره‌وانی سه‌یدسادقیان کرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا جه‌مال سه رۆکی شاره‌وانی سه‌یدسادق پێشوازیان لێ‌کرا.
شایانی باسه له سه‌ردانه‌كه‌دا كه نزیكه‌ی كاتژمێركی خایاند، باس له چه‌ندین پرسی هه‌نوكه‌یی كوردستان كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌منی‌و ئاسایش كرایه‌وه‌و، له‌م رووه‌وه رۆڵی زانایان به‌رز نرخێنرا،
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێز قایمقام، به‌ڵێنی هه‌ماهه‌نگی‌و هاوکاری بۆ یه‌كێتی زانایان دوپاتكرده‌وه‌و، گوتیشیان: كه هه‌موو لایه‌ك قه‌رزداری زانایانه.
|