ڕاگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌مه به‌رواری 8-1-2011 به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان لێپرسراو و كارگێرانی لق‌و، لێپرسراو و كارگێرانی ناوچه، لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی خۆی ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، به‌ڕێز لێپرسراوی لق به‌خێرهاتنی مامۆستایانی كرد‌و، دواتر باسی له گرنگی بوونی یه‌كێتی زانایان كرد بۆ زانایانی ئاینی، پاشان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵی گرینگ كرده‌وه، كه بریتی بوون له‌م خاڵانه:
1. كاربكرێت بۆ یه‌كخستنی –ته‌وحید- ی بانگ له ناو شاری كۆیه.
2. گرینگی دان به زانایان‌و، خزمه‌ت كردنیان وه‌ك پێویست
3. كاركردن بۆ سنور داركردنو كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی بوونی دوكانی زۆری مه‌یخواردنه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر‌و هه‌ڕه‌مه‌كی بوونی هه‌یه له‌شاره‌كه، ئه‌مه‌یش به راوێژكردن له‌گه‌ڵ بهرپرسانو شاره‌وانی به تایبه‌تی.
هه‌روه‌ها له‌به‌رواری 15_1_2011 لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕ‌و و لێپرسراوی ناوچه‌كان و كارگێڕانی ناوچه‌كان ئه‌نجام دا.
شایانی باسه: كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌ت بوو به‌پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌ندامییه‌تی له یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، به‌پێی ئه‌و رێنمایانه‌ی كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌وه هاتبوون.
|