ده‌زگای هه‌واڵی روسی بڵاویكرده‌وه: مانگی مارسی داهاتوو یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئاسمانی ئیسلامی به فه‌رمی له روسیا ده‌كرێته‌وه.
له‌م باره‌وه شێخ راوی عهینهددین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فه‌توای روسیا بۆ ده‌زگاكه رایگه‌یاند: به فهرمیو له ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی وڵات (دیمیتری میدڤیدڤ) كه‌ناڵێكی ئیسلامی ئاسمانی ئێستا كاری له‌سه‌ر دهكرێتو، كاری ته‌كنیكی گه‌یشتۆته كۆتایی‌و، له ماوه‌ی مانگێك یان كه‌متر په‌خشی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كات.
شایانی باسه: كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئیسلامی له رووسیا، كرانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌سه‌لمێنێت، به‌رامبه‌ر به ئیسلام‌و شوێنكه‌وتووانی، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی به‌رامبه‌ر به موسڵمان‌و ئاینه‌كه‌یان ئه‌نجامده‌دا.
|