دوای ئه‌وه‌ی ئه‌زهه‌ر بڕیاریدا به‌هۆی وته‌و لێدوانه‌كانی پاپا، كه دژایه‌تی ئیسلام‌و موسڵمانانی كردبوو، دیالۆگ له‌گه‌ڵ ڤاتیكان رابگرێ، دوێنێ هه‌ینی كاردینال (پیته‌ر تۆركسۆن) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی (ماسكۆنی) بۆ داد‌و ئاشتی، رایگه‌یاند: ڤاتیكان له دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئیسلام به‌رده‌وام ده‌بێ‌و، ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌سپێده‌كه‌ین‌و، بۆ هیچ كه‌س نیه كه پاپا له ده‌ربڕینی رای خۆی قه‌ده‌غه بكات.
ئه‌م كاردانه‌وانه‌یش دوای ئه‌وه هات، كه پاپا (به‌ندێكتۆس)ی شازده‌هه‌م له وته‌یه‌كیدا دوای روودا‌وی كڵێسای (قدیسین)ی میسڕ، چه‌ند جارێك هێرشی كردبووه سه‌ر موسڵمانان‌و دژ به ئیسلام قسه‌ی كردبوو، دواتریش ئه‌زهه‌ر وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بڕیاری وه‌ستاندنی دیالۆگی ئاینه‌كانی له‌گه‌ڵ ڤاتیكان ده‌كرد.
ئه‌و كه به‌تڕیاڕكی (لاتین مۆنسینۆڕه) ده‌ڵێ: هه‌ر توندوتیژیه‌ك كه روبه‌ڕوی مه‌سیحیه‌كانی ناو وڵاتانی موسڵمانان ده‌بێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه موسڵمانانیشی گرتۆته‌وه، وه‌ك تیرۆر‌و ته‌قینه‌وه‌و رفاندن‌و، شتێك نیه به‌ته‌نها به‌رامبه‌ر به ئێمه بكرێ، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی پاپایه ده‌رباره‌ی ئیسلام‌و، كه پێی وایه مه‌سیحیه‌كان له جیهانی ئیسلامی ده‌چه‌وسێنه‌وه.
شایانی باسه: وته‌كانی پاپا له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی دیالۆگ‌و به‌یه‌كه‌وه ژیان، بوه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی زانایانی ئه‌زهه‌ر، به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به‌تڕیاڕكێك بوونی هه‌رجۆره توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر به گاوران‌و كڵێساكانیان ره‌تكرده‌وه.
ئه‌و كه به‌تڕیاڕكی (لاتین مۆنسینۆڕه) ده‌ڵێ: هه‌ر توندوتیژیه‌ك كه روبه‌ڕوی گاورانی ناو وڵاتانی موسڵمانان ده‌بێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه موسڵمانانیشی گرتۆته‌وه، وه‌ك تیرۆر‌و ته‌قینه‌وه‌و رفاندن‌و، شتێك نیه به‌ته‌نها به‌رامبه‌ر به ئێمه بكرێ.
|