ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 23/1/2011 به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و، شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و، مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی شوڕای كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و، مامۆستا عه‌بدوڕه‌حمان زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شوڕاو، مامۆستا فاروق عهلیو، مامۆستا شوان رابه‌رو، مامۆستا سه‌لیم كۆیی، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه وه‌ك یه‌كێتی زانایان پێویسته پهیوهندیو هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌واممان هه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایهنو ده‌زگاو كه‌سایه‌تیه‌كان، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی ئیسلامی پیرۆز‌و بره‌ودان به به‌ها به‌رزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و، جوانتركردنی پێگه‌ی به‌رزی زانایان.
دواتر به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاسی ئه‌م پێشوازییه‌ی كرد‌و، ده‌ستخۆشی له كار‌و چاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و ماندووبوون‌و ئه‌ركیان كرد‌و، خۆشحاڵی خۆی له هه‌مبه‌ردا نیشاندا‌و، گوتی: كه ئێمه خۆمان به به‌شێك له زانایانی ئاینی ده‌زانین‌و، له هه‌ر هه‌ماهه‌نگیه‌ك درێخی ناكه‌ین.
پاشان تاوتوێی چه‌ندین پرسی ههنوكهییو گرنگی كوردستانی كرا‌و، باسی كاراتر كردنی لێژنه‌ی فه‌تواو، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئاینی به‌شێكی دیكه دیداره‌كه بوو، دواتر شاندی میوان به‌خۆشحاڵیه‌وه كۆتاییان به سه‌ردانه‌كه هێنا.