وه‌زیری كاری لوبنانی ئاشكرای كرد: كه به‌تڕیاركی ماڕۆنی كاڕدیناڵ نه‌سڕوڵڵا سه‌فیر چه‌ند مانگێكه داوای له‌كارلادان (ئیستیقاله) كردنی خۆی بۆ ڤاتیكان به‌رزكردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه‌و، رۆژنامه‌ی (الشرق)ی لوبنانیش دوپاتی كردۆته‌وه: كه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ڤاتیكانه‌وه، بێئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرا بكه‌ن دانیان به‌وه‌ناوه: به‌تڕیارك سه‌فیر، كه به‌تڕیاركی ئه‌نتاكیاو هه‌موو رۆژهه‌ڵاته، چه‌ند مانگێكه داوای له‌كار لادانی خۆی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا پاپا وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌ر به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه: به‌تڕیارك سه‌فیر ئیتر ده‌یه‌وێت پشو بدات‌و، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ده‌كات‌و، نایه‌وێ چیتر به‌تڕیارك بێت.
|