وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ڕیتانی رایگه‌یاند: كه به فه‌رمی رێگه‌ی له هاتنی قه‌شه (جۆنز)ی ئه‌مه‌ریكی گرتووه، كه بێت بۆ ناو خاكی به‌ڕیتانیا، چونكه ئه‌و هانی ره‌گه‌زپه‌رستی‌و توندڕه‌وی ده‌دات.
وته‌بێژه‌كه بۆ كه‌ناڵی (بی بی سی) به‌ریتانی زیاتر گوتی: وتار‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی قه‌شه (جۆنز) لای ئێمه قه‌بوڵا نیه‌و، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتمان ناكات بۆیه رێگه ناده‌ین بێته شانشینی ئێمه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یش دوای ئه‌وه هات كه كۆمه‌ڵێكی توندڕه‌وی به‌ڕیتانی به‌ناوی (ئینگلته‌ڕا بۆ ئێمه‌یه)، داوه‌تیان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی وتارێكیان بۆ بدات.
شایانی باسه: قه‌شه جۆنز وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی توندڕه‌وی مه‌سیحی، هه‌رده‌م له وتاره‌كانی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسلام‌و قوڕئان، كه دواترین هه‌ڵوێستی ناڕه‌وای بریتی بوو له هه‌ڵمه‌تی سوتاندنی قوڕئانی پیرۆز له ساڵیادی 11ی سێپتێمبه‌ر.
|