مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:
سه‌رله به‌یانی رۆژی 21/1/2011 مامۆستا مه‌لا هێمن به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌فینی سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له به‌رێزان زانایانی كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی ناوچه به‌شداریان كرد له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو [باپیر شیتكانی] مامی مامۆستا مه‌لا فكری له گوندی سیتكانی ده‌ڤه‌ری سۆران.
شایانی باسه: هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی مامۆستا مه‌لا فكری‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
[به‌ناوی خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان]
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
بۆ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا فكری
به رازی بوون به فه‌رمانی خوا، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌یه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین، وه تكاكارو خوازیارین له‌په‌روه‌ردگاری مه‌زن، سێبووری و ئارامیتان بدات و خوالێخۆشبووش بخاته ژێر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی.
(انا لله وانا اليه را‌جعون)
ناوچه‌ی سه‌فین/ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان
21 /1/2011
|