راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران:
له درێژه‌ی ئه‌و كار و پرۆژانه‌ی له سنوره‌كه دا له بواری نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنی مزگه‌وته‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران له‌سه‌ر پلانی دیوانی وه‌زاره‌ت به بڕی (32.000.052) سی و دوو ملیۆن و په‌نجا و دوو هه‌زار دینار، مزگه‌وتی گوندی پاشكۆز له سنوری قه‌زای چۆمان فراوان و نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه وه‌یسی سعید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: كه له ساڵی تازه‌دا ئه‌مه یه‌كه‌مین كاره كه ئه‌نجامی بدهینو، له ماوه‌ی سێ مانگ كاره‌كانی پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌بن، مزگه‌وته‌كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی سۆران- حاجی ئۆمه‌رانه و زۆر بچووك بوو و پێویستی به فراوان كردن هه‌بوو، به ته‌واوبوونی كاره‌كان مزگه‌وتێكی نموونه‌یی لێ ده‌رده‌چێت له به‌رنامه‌شمان دایه بۆ ساڵی تازه چه‌ندین كار‌و پرۆژه‌ی تر ئه‌نجام بده‌ین.
|