یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
دكتۆر مسته‌فا زه‌لمی: خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ حه‌رامه، یه‌كێتی زانایان پشتیوانی له‌ بۆچوونه‌كانی ده‌كات.
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/01/2011 : 10:52:01
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ دوا په‌ڕتووكیدا پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌ به‌ حه‌رام ده‌زانێت.

پڕۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی كتێبێكی نووسیوه‌‌و، كه‌ دانه‌یه‌كی بۆ سایتی (زانایان) نێردراوه‌، به‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌وه‌ روونی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌ حه‌رامه‌.

‌مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی (زانایان) رایگه‌یاند: ئێمه‌ پشتگیری قسه‌كانی پڕۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ده‌كه‌ین‌و، ته‌قدیری توا‌و زانستی ئه‌و ده‌كه‌ین، پێشتریش رامان گه‌یاندووه‌ پشتگیری ده‌كه‌ین له‌ ده‌رچوونی یاسایه‌ك بۆ رێگیریكردن له‌ خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌.

زه‌ڵمی له‌ كتێبی (خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تان‌و زیانه‌كان‌و حه‌رامكردنی له‌ قورئاندا)، كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی بڵاوی كردۆته‌وه‌، روونی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ قورئانی پیرۆز جه‌غت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر حه‌رامبوونی هه‌ر شتێك، كه‌ زیانی زۆرتر بێت له‌ سووده‌كانی. زه‌ڵمی باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ له‌ مێژوودا تاكو هه‌نووكه‌ش دیار نییه‌، كه‌ له‌ چ سه‌رده‌مێكدا خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌ په‌یدا بووه‌، هه‌روه‌ها دوای پێشكه‌وتنی زانستی پزیشكی، ده‌یان نه‌خۆشی ترسناك له‌ رێگای خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام پسپۆِرانیش بۆیان روون بۆته‌وه‌، كه‌ خه‌ته‌نه‌كردن كاریگه‌ری به‌سه‌ر لاوازبوونی كرداری سێكسییه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی جووتبوون ده‌ماغه‌، وه‌لێ‌ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیش له‌ خه‌عته‌نه‌كردن ده‌ركه‌وتوون له‌وانه‌: كه‌مبوونی توانای منداڵبوون، كه‌ له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ حه‌دی نه‌زۆكی، هه‌روه‌ها په‌یدابوونی ئازارێكی زۆر له‌ كاتی جووتبووندا، زیادبوونی گریمانی مردنی دایك له‌ كاتی منداڵبووندا، له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌ ئافره‌ت تووشی ژانی زۆر ده‌بێته‌وه‌، دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئیلتیهابانی میزڵدان‌و رانه‌وه‌ستانی میز، له‌گه‌ڵ تووشبوونی به‌ چه‌ندان نه‌خۆشی دیكه‌ی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی، بۆیه‌ زه‌ڵمی گه‌ه‌یشتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی پێویسته‌ یاسایه‌ك ده‌ربچێت، كه‌ خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات، چونكه‌ قورئان به‌ راشكاوانه‌ ئه‌و شتانه‌ی حه‌رامكردوونه‌، كه‌ ته‌نها زیانی تێدا بێت یان زیانه‌كه‌ی له‌ سووده‌كه‌ی پتر بیت، هه‌روه‌ها هیچ فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحیش نییه‌ له‌سه‌ر دروستی یان واجبوونی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌، هه‌روه‌ها زانایانی هاوچه‌رخیش كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌ حه‌رامه‌، ئه‌ویش پشتی ده‌ركه‌وتنی زیانه‌كانی، پزیشكانیش كۆده‌نگن له‌سه‌ر زیانه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌، هه‌موو قاعیده‌یه‌كی شه‌رعی‌و قانونیش ئیستیسنای هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ حاڵه‌تی پێویست دروسته‌ موماره‌سه‌ی خیتان بكرێت، وڵاته‌ ئیسلامیه‌كانیش ده‌ستیان كردووه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌ته‌نه‌كردن، عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ش یه‌كێك زۆر به‌ تووندی خه‌ته‌نه‌كردن مێیینه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.