مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 24/1/2011 دووشه‌ممه، به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق به‌رێز مه‌لا خالد مه‌له‌كی‌و، ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارگێران، لقه‌كه‌مان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی به‌ست.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری هه‌نوكه‌یی په‌یوه‌ست به ئه‌رك و رۆلی زانایان له واقبعی ئه‌مرۆِی كوردستان‌و ناوچه‌كه باس كران‌و، هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژی ئه‌و دواییانه‌ی نێوان هه‌ندێ له نوسه‌ران‌و رۆژنامه‌نوسان و زانایانی ئاینی به پێویست زانراو، جه‌خت له‌سه‌ر گفتوگۆ‌و لێك تێگه‌یشتن له‌نێوانیان كرایه‌وه.
به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخانكرا بۆ به‌دواداچوونی كاروچاڵاكیه‌كانی لق‌و ناوچه‌كان له مانگی رابردوودا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵی گرنگ كرایه‌وه، كه په‌یوه‌ست بوون به چۆنیه‌تی كاراتركردن‌و به‌ره‌وپێشبردنی چالاكیه‌كان‌و، زیاتر خزمه‌تكردنی زانایان به‌هه‌مووجۆرێكه‌وه.
چاره‌سه‌ركردنی ده‌یان كێشه‌ی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی فه‌توای لقه‌كه‌مان بوه خالێكی تری ناوكۆبونه‌وه‌كه‌و، هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ركراو سوپاسی لێژنه‌كه كرابۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروچاڵاكیه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك له رێگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه.
دواتر قسه له‌سه‌ر خۆئاماده‌كردن‌و به‌رنامه‌رێژی بۆ كۆمه‌ڵێك زنجیره چاڵاكی ئاینی كرا، كه‌وا بڕیاره له‌گه‌ڵ هاتنی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) لقه‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران له‌مانگی داهاتوو له سنوره‌كه ئه‌نجامی بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید كارگێری لقه‌كه‌مان و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، كه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو به‌ڵێنی هه‌موو ئاسانكاری‌و هه‌ماهه‌نگیه‌كیدا بۆ سه‌ركه‌وتنی چاڵاكیه‌كان به‌و بۆنه‌وه.
شایانی باسه كۆبونه‌وه‌كه به‌چه‌ندین پێشنیاز‌و داواكاری له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندكراو كۆتایی به كۆبونه‌وه‌كه هات.
|