دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان :
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رواری 25/1/2011 مامۆستا مه‌لا حوسێن مه‌حمود محه‌مه‌د، ناسراو به مه‌لا حوسێنی قه‌ره‌چێل، به هۆی نه‌خۆشی یه‌وه كۆچی دوایی كرد، كه‌ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه باری ته‌ندروستی ته‌واو نه‌بوو.
مامۆستا له ساڵی 1946 له‌دایك بووه و بڕوانامه‌ی زانستی مه‌لایه‌تی له خزمه‌تی مامۆستا مه‌لا ره‌ئوف عه‌بدوڵڵا مه‌عروفدا وه‌رگرتووه و، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی مه‌لایه‌تیدا مه‌لایه‌تی گونده‌كه‌ی خۆی ( قه‌ره‌چێڵ) ی كردووه به بێ دابڕان و، له ساڵی (2000) وه په‌یوه‌ندی كردووه به یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و، پله‌ی ئه‌ندامێتی پێ دراوه و، پاش خانه‌نشین كردنی له شاری كه‌لار نیشته‌جێ بووه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پرسه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستای خوالێخۆشبوو كرد، كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا حسین قه‌ره‌چێل
پرسه‌نامه
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستمان جه‌نابی مامۆستا مه‌لا حوسێن مان پێ گه‌یشت، به ناوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌وه و له ناخی دڵه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین ...
كۆچی مامۆستا كه‌لێنێكی دیاری له نێو زانایانی ئاینی گه‌رمیان دروست كرد ..
داواكارین له خوای گه‌وره سه‌بوری هه‌مو لایه‌ك بدات و، پله‌ی مامۆستاش به‌رزترین جێگا بێ له به‌هه‌شتی به‌رین دا .
(انا لله وانا الیه را‌جعون)
لقی گه‌رمیانی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی
كوردستان
|