دوێنی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 25/1/2011 به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخ‌و چاڵاكی‌و پێشنیاری لقه‌كان، شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د شافیعی‌و، مامۆستا شێخ به‌هائه‌ددین نه‌قشبه‌ندی‌و، مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌ددین وادی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، سه‌ردانی لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، به‌گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی لق پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، باس له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری لقه‌كان‌و لقی ناوبراو كرا‌و، دواتر هه‌ریه‌ك له زانایان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد‌و، تیایدا جه‌ختیان كرده‌وه له سه‌ر گرنگی یه‌كده‌نگی زانایان‌و، ئه‌ركی زانایانی سه‌رده‌م له پاراستنی ئه‌زموونی به یه‌كه‌وه ژیان‌و ته‌بایی‌و، هه‌بوونی هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری بۆ به‌ره‌وپێشبردن‌و چاكتركردنی باری ئاسایش‌و سه‌لامه‌تی كوردستانیان، كه ئه‌مه خودی په‌یامی ئیسلام‌و به‌رنامه‌كه‌یه‌تی.
پاشان گوێ له راو بۆچوون‌و پێشنیار‌و داواكاریه‌كانی لقه‌كه گیرا‌و، دواتر كۆتایی به سه‌ردانه‌كه هات.