راگه‌یاندنی لق:
رۆژی سێ شه م رێكه‌وتی 25/1/2011 لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی به ئاماده‌بوونی ته‌واوی كارگێڕانی لق‌و به‌رپرسی ناوچه‌كانی پیرمام‌و، شه قلاوه‌و، باسرمه‌و، هه‌ریر له باره‌گای لق ئه‌نجامدرا.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه روداو‌و پێشهاته‌كانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان‌و ناوچه‌كه به گشتی قسه‌و باسی لێكراو، هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایان له مه‌ڕ پێشهات و رووداوه‌كان بۆ ئامه‌ده بوان خرایه روو، دواتر گوێ له راپۆرتی مانگانه‌ی ناوچه‌كان گیراو، وه‌ڵامی پێویستی ره‌خنه و پێشنیاره‌كانیان درایه‌وه.
شایه‌نی باسه: له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری جاڵاكتركردنی لق و ئۆرگانه‌كانی درا به‌جه‌ند شێوه‌و میكانیزمێك كه له‌لایه‌ن ئامه‌ده بوان پێشنیار كرا‌و، بریاردرا:
یه‌كه‌م/ ناوجه كان لایه‌نی كه‌م هه‌فتانه رۆژێك دابنیشن.
دووه‌م/ بڕیاردرا بۆ پیشوازی كردن له مانگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئاماده‌سازی كونجاو بكرێت.
سێیه‌م/ بڕیاردرا لقی شه‌قڵاوه به زوترین كات لێژنه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكات بۆ به‌دواداچونی كاروچاڵاكی ناوچه‌كان.
له كۆتاییدا سوپاسی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرا، بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داواكاری لقی شه‌قڵاوه بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ناوچه‌ی بالیسانی یه‌كێتی زانایان‌و، دواتر به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
|