یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك‌و جێگری زانايان، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان بۆ جاری دووه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ وتارخوێنانی هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/01/2011 : 11:37:52
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 27/1/2011 به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌باره‌گای لق له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ وتارخوێنه‌ ناوداره‌كانی ناو شاری هه‌ولێر بۆ جاری دووه‌م كۆبوونه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ‌ كردن‌و چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ ئاینی یه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌ شاری هه‌ولێر.

سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی زۆر به‌ وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر یه‌ك ده‌نگی‌و یه‌ك ڕه‌نگی مامۆستایانی ئاینی، به‌تایبه‌تی له‌ واقیعی ئێستاماندا بۆزیاتر هێوركردنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی شه‌قامی كوردی، چونكه‌ سوپاس بۆ خودای گه‌وره‌ هه‌موو كاتێك مامۆستایانی ئاینی ڕۆلی به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان‌و، پارێزگاری كردن له‌هه‌موو به‌هایه‌ به‌نرخه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ مامۆستایانی ئاینی به‌ شێوازی حه‌كیمانه‌ی خۆیان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببنه‌وه‌‌و، هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان و بنبڕكردنیان.

پاشان هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستا مه‌لا جلال خه‌یلانی و، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی مامۆستایانی ئاینی كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ كات و ساتێكی ئاوادا كه‌ باشتر ده‌توانین چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین و، وه‌ڵامی ناحه‌زانیش بده‌ینه‌وه‌ به‌ شێوازێكی حه‌كیمانه‌و سه‌رده‌میانه‌ .

له‌ كۆتاییشدا له‌دوای ڕاوسه‌رنجی ئاماده‌بووان، كۆمه‌ڵێك شتی گرنگ و پێویست و پێشنیاركراو بڕیاڕیان له‌سه‌ردرا، به‌ ئالیه‌تێكی گونجاو و شیاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و پرسه‌ ئاینی یه‌كان، له‌هه‌رێمی كوردستان و، به‌تایبه‌تیش له‌شاری هه‌ولێر به‌مه‌رجێك مامۆستایانی ئاینیش پابه‌ند بن به‌ ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتی زانایان.