ناوچه‌ی مه‌خموری سه‌ربه لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا هاشم مه‌لا قه‌ره‌یی ده‌كات
مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان :
شاندێكی ناوچه‌ی مه‌خموری یه‌كێتی زانایان، به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم هه‌مه‌وه‌ندی كارگێڕی ناوچه‌ی ناوبراو، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا هاشم مه‌لا قه‌ره‌یی یان كرد، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له بواری ته‌ندروستیان .
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا مه‌لا هاشم، زۆر سوپاسی كردن بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌و لێپرسینه‌و.
شاندی ناوبراویش دوعای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژیان بۆ مامۆستا مه‌لا هاشم خواست، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وخاك و وڵاته‌كه‌مان .
ناوچه‌ی مه‌خموری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حاجی عه‌بدوڵڵا [بلحه] ده‌كات
مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 26/1/2011 مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم یاسین هه‌مه‌وه‌ندی كارگێڕی ناوچه‌ی مه‌خموری یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و حیزبی سنووری مه‌خمورو، شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو، به‌شداری كرد له‌كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حاجی عه‌بدوڵڵا بلحه، له قه‌زای مه‌خمور.
شایه‌نی باسه، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم له وته‌یه‌كیدا به‌ناوی ناوچه‌ی مه‌خموری یه‌كێتی زانایان، وێڕای ده‌ستخۆشی و دوعاكردن بۆ ئه‌م خێرخوازه‌ی كه هه‌ڵساوه به‌دروست كردنی مزگه‌وته‌كه، تیشكی خسته‌ر گرنگی و گه‌وره‌یی مزگه‌وت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا، وه داوای له نوێژخوێنانی ده‌ڤه‌ره‌كه كرد، كه مزگه‌وته‌كه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه به عیباده‌ت و خوا په‌رستی‌و، بیكه‌نه شوێنی برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان .
ناوچه‌ی مه‌خموری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی دام و ده‌زگاكانی سنووری [گوێڕ] ده‌كات
مه‌لا سه‌ید سدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:
سه‌ر له به‌یانی 26/1/2011 شاندێكی ناوچه‌ی مه‌خموری یه‌كێتی زانایان، به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكریم یاسین هه‌مه‌وه‌ندی كارگێڕی ناوچه‌ی ناوبراو، به‌یاوه‌ری به‌ڕێز مامه‌ند ئه‌بوئاری نوێنه‌ری قائیمقامی قه‌زای مه‌خمورو، حاجی سالارمه‌خموری تێبینه‌ری ئه‌وقافی مه‌خمور، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارۆچكه‌ی گوێڕو ناوچه‌ی گوێڕی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و كۆمیته‌ی گوێڕی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد.
شایانی باسه له تێكرای سه‌ردانه‌كان، مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم هه‌مه‌وه‌ندی به‌ناوی خۆی و شاندی یاوه‌ری، دوای سوپاسكردنیان بۆ پێشوازی لێكردنیان، باسی له پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا ئیداری و حیزبی سنووره‌كه‌یان ده‌كرد، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگالێكبوون‌و زیاتر خزمه‌تگه‌یاندن به ئاین‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی گوێڕو، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی‌و، به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانه‌كه‌و، ته‌ئكیدیشیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه كرده‌وه.
|