دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین _ گه‌رمیان :
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 25/1/2011 مامۆستا مه‌لا ساڵح حه‌مه‌عه‌لی، ناسراو به مه‌لا سه‌عیدی باشكی به نه‌خۆشیه‌كی كتوپڕ له ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ربه قه‌زای كه‌لار كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا مه‌لا سه‌عید مامۆستایه‌كی ڕۆح سوك و دڵسۆز و به خزمه‌ت بووه له نێو بنه‌ماڵه‌ی جافی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیاندا و، هه‌میشه به‌شداری خۆشی و ناخۆشی یه‌كانی خزم و گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه‌ی بووه، له ماوه‌ی خزمه‌تی دا مه‌لایه‌تی گونده‌كانی خزمانی باشكی كردووه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی مامۆستابوو، له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لقی گه‌رمیانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده خانه‌واده‌و كه‌س و كاری مامۆستای خوا لێخۆش‌بوو، هه‌روه‌ها لقه‌كه‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كیشی ئاراسته‌كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی باشكی
پرسه‌نامه
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستمان پێ گه‌یشت، بۆیه به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی وسه‌رجه‌م زانایانی ئاینی كوردستانه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان پێ ڕائه‌گه‌یه‌نین و، داواكارین له یه‌زدانی مه‌زن سه‌بوری جه‌نابتان بدات و مامۆستاش فیرده‌وسی ئه‌علا جێگه‌ی بێت .
(انا لله وانا الية را‌جعون)
لقی گه‌رمیانی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی
كوردستان
25/1/2011
|