شه‌وی رابردوو 26/1/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی (ئیسلام‌و ژیان)، كه له كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده پێشكه‌ش ده‌كرێت، تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت‌و باسی تایبه‌ت به مامۆستایانی ئاینی‌و یه‌كێتی زانایان‌و، پێگه‌یان له نێو حكومه‌ت‌وده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و، پێشهاته هه‌نووكه‌یی‌و ئاینه‌یه‌كانی نێو كوردستان.
كار‌و پڕۆگرامی داهاتووی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وه‌ك رێكخراوێك، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه بوو، تیایدا به‌ڕێزیان جه‌ختی كرده‌وه: كه گرنگترین به‌رنامه‌ی داهاتوومان بریتی ده‌بێ له زیاتر خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی له رێگه‌ی: هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی مامۆستایانی ئاینی، ده‌رچووانی كۆلێژ‌و په‌یمانگاكان كه تائێستا دانه‌مه‌زراون‌و خۆبه‌خشانه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن‌و، دابینكردنی زه‌وی بۆ ئه‌و زانایانه‌ی تائێستا وه‌ریاننه‌گرتووه، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری رۆشنبیری تایبه‌ت به زانایانی ئاینی‌و ئه‌نجامدانی خول‌و چاڵاكی جۆراوجۆری ئاینی‌و، كردنه‌وه‌ی په‌رتوكخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پڕ له سه‌رچاوه بۆ مامۆستایانی توێژه‌ر‌و، ئه‌نجامدانی گه‌شتی زانستی تایبه‌ت به زانایان، بۆ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا به‌ڕێز مامۆستا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، جیاكردنه‌وه‌ی وشه‌ی (رۆشنبیر)ی له مامۆستایانی ئاینی به كارێكی ناڕه‌وا پێناسه‌كرد‌و گوتی: جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه له زانایانی ئاینی غه‌درێكه له خودی رۆشنبیری‌و مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، كه زاده‌ی مزگه‌وت‌و حوجره‌و كه‌ڵه زانایانی ئاینیین.
|