یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ) سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كان ده‌كات‌و یه‌كێتی زانایانیش رێكاری یاسایی ده‌گرێته‌ به‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/01/2011 : 09:14:38
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی كتێبێكی شیعری له‌ بازاڕ كێشرایه‌وه‌، كه‌ تێیدا زۆر به‌ روونی‌و بێ‌ هیچ پێچ‌و په‌نایه‌ك سوكایه‌تی به‌ په‌روه‌ردیگاری مه‌زن ده‌كرد، بووه‌ جێی ده‌ستخۆشی هاووڵاتیانی كوردستان، چونكه‌ سوكایه‌تیكردن به‌ عه‌قیده‌‌و باوه‌ڕی خه‌ڵك دوور‌و نزیك خزمه‌ت به‌ بواری وشیاری‌و رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ناكات‌و، شێواندنی پیشه‌ی رۆژنامه‌ڤانیشه‌ له‌ وشیاریكردنه‌وه‌ بۆ سوكایه‌تیكردن به‌ هه‌ستی دیندارانه‌ی هاووڵاتیان.

به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورف‌و عاده‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌منی‌و ئایینی‌و رۆژنامه‌ڤانی، رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ) وه‌ك شانازییه‌ك شیعره‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، گوێی به‌ هیچ لایه‌ك نه‌داوه‌، حسێبیشی بۆ هه‌ست‌و سۆزی هاوولاتیان نه‌كردووه‌، داخۆ بریندار ده‌بێت یان نا.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌رۆكی زانایان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ سایتی (زانایان) رایگه‌یاند: به‌ داخه‌وه‌ قه‌ت چاوه‌ڕێمان نه‌ده‌كرد، خه‌ڵكێك هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ نامه‌سئولانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ست‌و باوه‌ڕی هاووڵاتیان بكات، ئێمه‌ ده‌ستخۆشانه‌ له‌ رۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌ ئێستا زۆر خۆیان له‌ سوكایه‌تیكردن به‌ پیرۆزیه‌كان دوورده‌گرن‌و، فیعله‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن، كار بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بكه‌ن، نه‌ك سوكایه‌تیان پێ‌ بكه‌ن، چونكه‌ هیچ ناوه‌ندێكی رۆشنبیری به‌ سوكایه‌تیپێكردن په‌یامه‌كه‌ی ناگاته‌ هاوڵاتیان، له‌لای خۆشمانه‌وه‌ رێگای یاسایی له‌ دژی رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ) ده‌گرینه‌ به‌ر‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته‌ش نووسراوی ره‌سمیمان داوه‌ته‌ داواكاری گشتی بۆ ئه‌وه‌ی یاسا رۆڵی خۆی له‌م نێوه‌دا ببینێت، هیوادارین ئه‌وانیش به‌ جددی هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی یاسا بده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ش، كه‌ له‌ پشتی رۆژنامه‌كه‌وه‌یه‌، ده‌بێ‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌و سیاسه‌ته‌ بكات، كه‌ له‌لایه‌ك هه‌زاران ئه‌ندامی نوێژخوێنیان هه‌بێت‌و، موجامه‌له‌یان بكه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌ش له‌ په‌نای ئه‌و رۆژنامانه‌وه‌ سوكایه‌تی به‌ پیرۆزیه‌كانیان ده‌كه‌ن، هیوادارین پێداچوونه‌وه‌ به‌م شێوازه‌ی كاركردن بكرێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانایان گووتیشی: دڵگرانین كار بگاته‌ ئه‌وه‌ی رێگای یاسایی له‌ دژی رۆژنامه‌ بگریت، بۆ ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌ هاووڵاتیان نه‌كات، چونكه‌ كاری رۆژنامه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خه‌ڵكی وشیار بكاته‌وه‌، نه‌ك سوكایه‌تی پێ بكات، پێویسته‌ رۆژنامه‌ له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كێشه‌ی سودان ئیبراز بكات‌و، بیری وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و هێنانه‌دی ئاواته‌كان له‌ ناو جه‌ماوه‌ر قوڵ بكاته‌وه‌، گیانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان په‌ره‌ پێ بدات، خۆشه‌ویستی‌و برایه‌تی دروست بكات، نه‌ك دوو به‌ره‌كی‌و ناكۆكی.