دوای دروستبوونی خۆپیشاندانه به‌رده‌وامه‌كانی میسر بۆ لابردنی رژێمی ئه‌و وڵاته، كه له ئه‌نجامدا پشێوی له‌و وڵاته دروست كردووه، ئێستا هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات، له دۆخی هاله‌و وڵاته بپێچنه‌وه.
ئێستا ژماره‌یه‌ك قوتابی كورد له‌و وڵاته ده‌خوێنن، به‌تایبه‌تیش قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی، كه له زانكۆی ئه‌زهه‌ر ده‌خوێنن، بۆ پرسینه‌وه له حاڵیان‌و هاوكاریكردنیان، شه‌وی رابردوو (29/30) مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن‌و، پاش ئه‌حواڵ پرسین هه‌موو ئاماده‌سازی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك، كه پێویستیان بكات.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌لا مه‌حمود زه‌رگه‌زه‌وی به‌ناوی هه‌موو قوتابیانه‌وه سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی زانایانی كرد‌و، دڵنیای كردنه‌وه، كه سوپاس بۆ خوا ئه‌وان سه‌لامه‌تن‌و، ئێستا پێویستیان به هیچ شتێك نییه، به‌ڵام نه‌ی شارده‌وه، كه دۆخه‌كه له قاهیره زۆر خراپه.
|