یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
هه‌ر كه‌سێك سوكایه‌تی سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كان بكات، ئێمه‌ به‌ گێره‌شێوێنی ده‌زانین
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/01/2011 : 11:58:39
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، به‌یانێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان یه‌كێتی زانایان‌و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان‌و یه‌كێتی نووسه‌ران‌و هه‌ردوو لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و رۆشنبیری له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و راوێژكاری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌، تێیدا داوایان له‌ وتاربێژانی كوردستان كرد، كه‌ له‌ وتاری هه‌ینی باسی هیچ رۆژنامه‌‌و گۆڤارێك نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داواشیان له‌ رۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌كان كرد، كه‌ سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و بار‌ودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌موو هه‌ڵناگرێت، كه‌چی رۆژنامه‌ی هه‌واڵ هه‌ڵستاوه‌ شیعرێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ جێگه‌ی ناڕه‌زایی بوو.

له‌و باره‌وه‌ مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی (زانایان) گووتی: به‌ داخه‌وه‌، هه‌موومان هه‌وڵمان دا، شتێك نه‌كرێت، كه‌ له‌لایه‌ك رێگه‌ له‌ ئازادی بگرێت، له‌لایه‌كیش سوكایه‌تی به‌ خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات، خۆشبه‌ختانه‌ وتاربێژان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ئێمه‌ بوون، به‌ڵام داوایان ده‌كرد، له‌ به‌رامبه‌ردا كارێك نه‌كرێت، كه‌ ببێته‌ جێگه‌ی كاردانه‌وه‌ی ئێمه‌، ئه‌وه‌ی هه‌واڵ كردی، رێك تێكدانی ئه‌و هێورییه‌ بوو، كه‌ به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك هێنرایه‌ ئاراوه‌، بۆیه‌ پێمان وایه‌، ئه‌و كاره‌ی هه‌واڵ جگه‌ له‌ گێره‌شێوێنی شتێكی دیكه‌ نییه‌، پێم وایه‌ ده‌بێ‌ بۆ هه‌موو ده‌ره‌نجامه‌كانیش ئۆباڵه‌كه‌ بخرێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ دیاره‌ ئه‌وانه‌ حه‌ز ناكه‌ن، هێوری هه‌بێت، هه‌روه‌ك به‌و كاره‌ رۆژنامه‌ی هه‌واڵ نه‌ك هه‌ر سوكایه‌تی به‌ دین كردووه‌، به‌ڵكو سوكایه‌تی به‌ په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان‌و یه‌كێتی نووسه‌ران‌و په‌ڕله‌مانی كوردستان كردووه‌، هه‌روه‌ك ته‌حه‌داشه‌ بۆ قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه‌ نابێت له‌ رۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌كان سوكایه‌تی به‌ ئیسلام بكرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ زۆر له‌و باره‌وه‌ نیگه‌رانین‌و، پێمان وایه‌، چۆن یه‌كێتی زانایان به‌ روونی رای خۆیان له‌و باره‌وه‌ پێشتریش ده‌ربڕیوه‌، رۆشنبیرانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ رای خۆیان ده‌رببڕن به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه‌ بوونه‌ته‌ بار به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس‌و نووسه‌رانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی روون بێته‌وه‌، په‌یامی رۆشنبیران زۆر جودایه‌ له‌ په‌یامی ئه‌وانه‌ی ئامانجیان هێنانه‌وه‌ی پشێوییه‌.