راگه‌یاندنی لق:
ئه‌مڕۆسێشه‌ممه رێكه‌وتی 25/1/2011 شاندێكی لقی شاره‌زوری یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و، جێگر‌و کارگێڕانی لق، سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا سه‌ید عوبیَد یان کرد، که ماوه‌یه که به هۆی نه‌خۆشییه‌وه له جێگه‌دا که‌وتووه، له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێزیان سوپاسی مامۆستایانی لق کرد‌و، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و سه‌ردانه
هه‌ر هه‌مان رۆژ شانده‌كه‌ی لقی شاره‌زوری یه‌کێتی زانایان، به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له ته‌ندروستی سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا یان کرد‌و، دوعای شیفایان بۆکرد. له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د زۆر خۆشحاڵ بوو بهوسهردانهو، سوپاسی ستافی نوێی لقی شاره‌زوری کرد.
پاشان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 20/1/2011 شانێكی لقه‌كه‌مان به‌شداریان کرد له کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌زره‌تی عائیشه له شارۆچکه‌ی سه‌ید سادق، که له لایه ن خێرخوازانه‌وه دروست کراوه.
شایانی باسه له میانه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به‌رێز مامۆستا تاهیرمحه‌مه‌د وتاری لقی شاره‌زوری خوێنده‌وه‌و، ده‌ستخۆشی کرد له‌وکه‌سانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان‌و، داوایانکرد له خوای گه‌وره که هه میشه ده‌ستی خێرخوازیان باڵاده‌ستبێت.
|