یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان   
شاندێكی مامۆستایانی ئاینی شاری دیاربه‌كر سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/01/2011 : 12:42:16
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31/1/2011 شاندێكی مامۆستایانی ئاینی شاری دیاربه‌كر، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان: سه‌یدا مه‌لا سه‌یفه‌ددین تونج‌و، سه‌یدا مه‌لا موحه‌ممه‌د سه‌دیق ئاتێ‌‌و، سه‌یدا مه‌لا حه‌بیب مه‌چن، به‌ مه‌به‌ستی به‌ سه‌ركردنه‌وه‌و ئاشنابوون له‌گه‌ڵ زانایانی هه‌رێم‌و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كردو، به‌ گه‌رمی له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیان لێكرا.

ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنێكدا كه‌ نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دوای به‌خێرهێنان، باسی له‌ كارو چاڵاكی‌و شێوازی كاركردنی یه‌كێتی زانایان كردو،ئاماژه‌ی به‌گرنگی یه‌كده‌نگی زانایان كرد، كه‌ له‌ ژێر چه‌تری یه‌كێتی زانایاندا دروست بووه‌.

له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ ئێستا زانایانی ئاینی كوردستان تیایدان له‌ سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان.